پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێم دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڕیارە رۆژی دوو شەممە ٢٧ی حوزەیران پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای "گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان" دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پێشنیازەیاسای "سەندیکای خاوەن پیشە تەندروستییەکان و پێشنیازە یاساکانی پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان" دەکات.
ھەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای "بەرکارکردنی یاسای فیدڕالی و ئیمزای ئەلیکتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیکتڕۆنییەکان" و ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و گاز لە ھەرێم و پڕۆژەیاسای "ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە " دەکرێت.



