قوباد تاڵەبانی: کار دەکەین بۆ ئەوەی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێین
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پێشانگای ھەلیکاری دامەزراوەی ڤیم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو پێشانگایە دەرفەتێکی باشە بۆ بەستنەوەی کۆمپانیاکان بەو ھاوڵاتیانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.
وتیشی، نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ھەلی کار راگەیەنراوە و ٦ ھەزار کەسیش خۆیان تۆمارکردوە، بەشێوەیەکی زانستی سیڤیەکان وەردەگرن، ھەوڵیش ئەدەن کەسیی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێن.


