سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکی دەنگی ئەمریکا رایگەیاندوە، بەدواداچونیان بۆ کوالێتی بەنزین کردوە و خەڵکی پسپۆڕیان بانگکردووە بۆ تێستکردن و بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەنزینی ٨٠٠ دیناری، بۆئەوەی دڵنیایی بدەن بە ھاوڵاتیان کە ئەو بەنزینە بە ‌تەواوەتی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت یاخود نا.


راشیگەیاندوە، ئەو پسپۆڕ و شارەزایانەی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و حکومەتی ھەرێمن دڵنیاییانداوە لە باشی کوالێتی بەنزینەکە، بەڵام تائێستا لە تاقیگەکانی تری ناحکومیدا ئەنجامەکەیان وەرنەگرتۆتەوە، چونکە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر دەکرێت.