مەزڵم کۆبانێ: بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا دەدەینەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانیان بەرپەرچی ھەر ھێرش و پەلامارێکی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان دەدەنەوە.
سەبارەت بە پشتیوانییەکانی حکومەتی سویدیش بۆ رۆژئاڤا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سوید بەردەوام پشتیوانی کردون بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر، ئەوەش پشتیوانییەکی سیاسیی و ئەخلاقییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان چڕ کردۆتەوە و رۆژانە گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و شەھبا و ناوچەی شێراوا تۆپباران دەکات.



