تورکیا گوندەکانی سنوری مەنبەج و باب لە رۆژئاڤا تۆپباران دەکات
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەلایەکی ترەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکانی عەفرین و شەھبادا دەسوڕێنەوە، ھاوکات بە چەکی قورس گوندی قەنتەرای سەر بە ناحیەی شێراوای عەفرینیان بۆردومان کردووە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.