دەقی سوپاس نامەکە:

بەڕێز.. کەناڵی کوردسات نیوز

بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە ئەنجومەنی مەڵبەندی١١ی ڕێکخستنی گەرمیان دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و پەیامنێر و کارمەندانتان دەکەم بە بۆنەی ڕووماڵی بەردەوام و گرنگیدانتان بە کەرنەڤاڵی ٤٧ساڵیادی دامەزرانی ی ن ک لەگەرمیانی قەڵای سەوز.

کەناڵی کوردسات نیوز دەسکەوتێکی گەورەی میدیاییە کە ڕۆڵی بەڕچاوی ھەیە لە ڕووماڵ و گوستنەوەی زانیاری و ئەو بابەتانەی کە سود بە بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵگا دەگەیەنێت. دووبارە دەستتان خۆش و ماندوو نەبن بەھیوای سەرکەوتن.

مقداد شێخ بەھادین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کودستان 

لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ ڕێکخستنی گەرمیان