سەباح نەسڕەدین: لەسەر داوای ھیچ کەسێک عێراق دەرمانی بۆ سلێمانی نەناردووە
کوردسات نیوز
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دکتۆر سەباح نەسڕەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەیدا ڕایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمی دەرمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تر، بڕیارە حکومەتی ھەرێم لە بوجەی نەوت ژمارەی حسابی بۆ دابینکردنی پارەی دەرمان بکاتەوە بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک گرفتی کەمی دەرمان چارەسەربکرێت.
وتیشی، جگە لەو بڕە دەرمانەی حکومەتی عێراق دەینێرێت لەسەر داوای ھیچ کەس و لایەنێک حکومەتی عێراق دەرمانی بۆ سلێمانی نەناردووە.