دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت
کوردسات نیوز
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، بۆ ئەم مانگە چەند ڕۆژێک دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت و بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم بکرێت.
ھەر بە پێی زانیارییەکان، فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی پێنجیان ڕەوانەی گەنجینەکان کردووە و بەشێکی زۆری لیستەکانیش ووردبینی تێدا کراوە.