"د. یاد نەقشبەندی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئاستی خزمەتگوزاری شێرپەنجە لە سلێمانی بە پێی ستانداردە جیھانییەکان پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

 وتیشی، کۆنفرانسێکی تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت خاڵی دروستکردنی ھەماھەنگی لە نێوان سەنتەرەکانی شێرپەنجە دەستنیشان بکەن، تاکو ئەو ئاستە باشەی سلێمانی لە خزمەتگوزاری شێرپەنجە بگاتە ھەموو پارێزگاکانی عێراق.