وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کۆبوونەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کێشەکانی دەرمان و چارسەرە پزیشکیەکانی شێرپەنجە لە ھەرێم چارەسەربکرێت، بریاریشدراوە  لە دابینکردنی  ئامێری پزیشکی، ھەرێم بێبەش نەکرێت.

جەخت لەوەشکراوەتەوە پێویستە ھەماھەنگی زیاتر بکرێت لە نێوان سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە، ھاوکات بڕیاریشدرا وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی ھەرێم بکات بۆ ڕاھێنان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەرتی تەندروستی.