"مھاباد کامیل" سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن عێراقەوە ھەڵسەنگاندن بۆ زانکۆی ھەڵەبجە کرا و بە مەرج بە شێوەی یەدەگ ناسێنرا، دواجار دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی عێراق، لەلایەن وەزارەی خوێندنی باڵای عێراقەوە زانکۆکە بە ڕەسمی ناسێنرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە نوسراوی ڕەسمی ڕایگەیاندووە، ھەموو ئەو ڕێوشوێنانە تەواو کراون، کە تایبەتن بە دانپێدانانی زانکۆی ھەڵەبجە، لە ئێستادا لە ڕێبەری خوێندکاران بۆ وەرگرتنی ناوەندی جێگیر دەکرێت.