دوای دوو مانگ لە ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بە پێی بەرنامەی کار دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای ئەرک و مافەکانی ھێزکاری تەندروستی لە ھەرێم و پڕۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پڕۆژەیاسای دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی کاروباری تەندروستی سەبارەت بە دەرمانی بێ کوالیەتی و ماوە بەسەرچوو و قاچاغ  و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرێت.