رێکخراوی پەیامنێران: مەسرور بارزانی جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان و ھەندێ کەناڵی عەرەبی ، ھیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو."
رێکخراوەکە دەشڵێت نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستانی دەزانین.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕاشیگەیاند، "وەک رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییە بەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تێپەرێت."
رێکخراوەکە داواشدەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کراوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان و ھەندێ کەناڵی عەرەبی ، ھیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو.
وەک رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییە بەسەر سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تێپەرێت.
داواکارین لەسەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کراوە.
ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستانی دەزانین.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
٢٠٢٢/٥/١١