هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەكراوە
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
پزیشكانی پسپۆڕیش دەڵێن، سەرئێشە و تا و هەوكردن و هەستكردن بە ماندوێتی و شین بوونەوەی پێست و خوێنبەربوونی لوت و چەند ئەندامێكی جەستە نیشانەكانی نەخۆشییەكەن، لێپرساراوی نوسینگەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، 40٪ ئەو كەسانەی تووشی تای خوێنبەربوون دەبن گیانلەدەست دەدەن.