"دەمیرتاش" لە زیندانەوە وتارێکی نوسیوە و دەڵێت، ئامادەبن بۆ گۆڕانکاری گەورە، کار بکەن بۆ ئەوەی ھەمووان دەست لەناو دەست لە پشت یەکتر بوەستن، تورکیا دەوڵەتێکی ھاوبەشە و پێویستە سەبارەت بە بنەما دیموکراسییەکان کۆک بن و واز لە گفتوگۆکان سەبارەت بە کاندیدەکان بھێنن، ئەوەی کە وڵات بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستی پێویست تاکە کەسێک نییە بەڵکو بە ملیۆنان کەس دەکرێت. 

لە کۆتایی وتارەکەشیدا، "دەمیرتاش" گرنگی بەشداری کردنی ھاووڵاتیانی لە ھەڵبژاردن دووپات کردەوە و وتی دەبێت بە پەرۆش و ئازاییەوە ئامادەکاری بکەن تا حکومەت بگۆڕێت. 

بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، ٦ پارتی ئۆپۆزسیۆن بەبێ پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ھاوپەیمانییەکیان پێکھێناوە، بەڵام ھەدەپە دەڵێت بەبێ ھاوپەیمانی بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن.