مزگەوتی بێگەڵاس لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد نۆژەن دەکرێتەوە
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
حەسەن بێگەڵاسی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو مزگەوتە دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای قەڵادزێ و ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ئەرکی سەرۆک مام جەلال دروستکراوە.
وتیشی، لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵێک پێداویستی بۆ مزگەوتەکەیان دابینکراوە و نۆژەن دەکرێتەوە.


