دەقی پرسەنامەکە...

بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (بەکر سەعید) ھاوسەری خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێم و برای بەڕێز نیاز سەعید، ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروھۆشیاریمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەم. لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی