لەم ھەفتەیەدا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابەش دەکرێت
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاریداوە، لەم ھەفتەیەدا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ مانگی ٣ دابەش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش خەزێنەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی بڕیارەکانی حکومەت، بڕیارە خوێندکارانی دەرەوەی شار بڕی ٦٠ ھەزار دینار و خوێندکارانی ناوشار بڕی ٤٠ ھەزار دینار وەربگرن.



