۱٤۷ ھەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانییان کردوە
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، ۱٤۷ ھەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و ھاوینە ھەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە، وە شایەنی باسە زیاتر لە ٨۰٪ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.
گەشتیاران ھەر لە سەرەتای گەیشتنیانەوە بە شێوەیەکی زۆر گونجاو پێشوازیان لێکراوە، ھەروەک توانراوە وەک پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنکە گەشتیاریەکانی کەرتی تایبەت دەستبکەوێت.
جێی وەبیرھێنانەوەیە لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا ھاوینە ھەواری دوکان قەرەبالغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە ۱۷۰ ھەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەو ھاوینە ھەوارە دڵڕفێنەکان بەسەربردوە .