لە جەژندا زیاتر لە ١٢٥ ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی دوکانیان کردووە
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو رێژەی گەشتیار لە سەیرانگاکانی دوکان زیاتر بووە، بەڕێوەبەری گەشتیاریش دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٢٥ ھەزار گەشتیار سەردانی ئەو سنورەیان کردوە.
"رێژین رەووف"بەڕێوەبەری گەشتیاری دوکان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٢٥ ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی سنوری دوکانیان کردووە، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەیەکی زۆر زیاترە.
وتیشی، ئەمڕۆش ھەینی چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی سەردانی گەشتیار بۆ سنوری دوکان زیاتربێت.