سوزان مەنسور کەرەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند، ئەمرۆ  ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ سەعات ٦ی بەیانی تاوەکوو ١٢ی نیوەر ھێزەکانی سوپای عێراق و فەرماندەی حەشدی دیالە، فەرماندەی پۆلیسی دیالە، پۆلیسی بەرپەرچدانەوەی خێرا  بەبڕیاری خێرا ئۆپراسیۆنی بەدواداچوون بۆ داواکراوانیان لە سنوری ٢٤ گوندی کوردی کوردنیشندا ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی یەک داواکراو بە مادەی تیرۆر یان ھەرمادەیەکی دیکە ھەبن، لە کاتێکدا جێگایی داواکراوان و تیرۆریستانی داعش دیارە.

وتیشی، ھەر لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر چەکی  دانیشتوانی گوندە کوردنشینەکاندا، کە بەپێی یاسا رێگەدراوە گوندنشین چەکی ھەبێت بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی و ماڵاتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵیت، بەدواداچونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین و بێدەنگ نابین، دەبێت چەکەکان بدرێنەوە دەستی خاوەنەکانیان، چونکە ئەم داماڵینی چەکە لە گوندە کوردیەکاندا لە کاتێکدایە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکدا سەریان ھەڵداوەتەوە بۆیە ئەمە بەپیلانێک دژی کورد تەماشا دەکەین بۆ ئەوەی کوردانی ئەو ناوچانە (گورگانە خوارد بکرێن)."

 ھۆشداریشدا و رایگەیاند، ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر دانیشتوانی ئەو گوندانە، بەدەردی دانیشتوانی گوندەکانی موبارەک ، مەردان ، ئیمام عەباس و دارا و مێخاس، ھەر ٣٤ گوندە چۆڵکراوەکەی سنوری خانەقین ببرێن و ببنەوە قوربانی، فەرماندەی ئەو ھێزانە لێیی بەرپرسیارن و سکاڵایی یاسایان لەسەر تۆمار دەکەین لە دادگایی سەربازی.