بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کاسبکارانی سلێمانی دەدات
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
لە دوای کۆبوونەوەکەش بەھمەن قادر نوێنەری پیشەوەران و کاسبکارانی سلێمای لە کۆفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی پێداون کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدێت بۆ کێشەکان و بافل جەلال تاڵەبانی خۆی سەرۆکی دەبێت.
وتیشی، دوای جەژن لیژنەکە پێکدێت و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن و بافڵ جەلال تەڵەبانی بەڵێنی پێداون پشتگیری تەواویان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.



