لە ماوەی ھەفتەیەکدا ١٧ کۆڵبەر لە سنورەکانی کرماشان برینداربوون
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوری شارۆچکەی نەوسود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەھۆیەوە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر برینداربوون، بەوەش ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ماوەی کەمتر لە یەک ھەفتەدا لەو سنورە برینداربوون، بۆ ١٧ کەس بەرزبووەتەوە.
ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە رێگە سەخت و پڕ مەترسییەکانی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و برینداردەبن و ساڵی رابردوش ٥٤ کۆڵبەر کوژران و نزیکەی ١٧٠ دیکەش برینداربوون.


