بەپێی راگەیەنراوێکی ھاتوچۆی سلێمانی، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە لەمەودوا ھەر کەسێک بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەی لە ھاتووچۆی پارێزگاکانی ھەرێم نوێ بکاتەوە ، پێویستە کەسەکە (واتە ئەو کەسەی ساڵانەکەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت‌و ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی ساڵانەکە ئەنجام بدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ھاتوچۆی سلێمانیدا ھاتووە، ڕێگەیەکی دیکە بۆ نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل ئەوەی دەبێت کەسێکی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەکالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەکە نوێ بکاتەوە.

ھاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، "سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەپێی بریارەکە پێویستە خاوەن مۆڵەتەکە خۆی ئامادەبێت‌و کارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە ئەنجام بدات‌و ھیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کەسێکی دیکە نوێ بکاتەوە."