تورکیا گوندەکانی دەوروبەری تەل تەمر لە حەسەکە تۆپباران دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تورکیا لەرێگەی تۆپخانەکانی و درۆنی مووشەکھەڵگرەوە ناوچەی زەرگانی لە حەسەکە بۆردومان و تۆپباران کرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش سوپای تورکیا دەستیکردووە بە ھێرش و بۆردومان بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی تەل تەمر.
بە پێی زانیارییەکان، لە ئێستاشدا تۆپھاوێژەکانی تورکیا گوندەکانی سەفا و تەلوەرد و تەل شنانی و دردارا و گوندی ئوم ئەلکێف لە دەوروبەری ناوچەی تەل تەمر تۆپباران دەکات.



