سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان: دەستگیرکراوانی بادینان لە زیندان ئەشکەنجەدراون
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ لە ھەولێر وۆرکشۆپی ئەشکەنجەدانی زیندانییان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، لە لێدوانێکدا "شوان سابیر" سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بەندییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیندانییانی بادینان و بەشێک لە زیندانیانی تر لەکاتی دادگاییکردنیان لەبەردەم دادوەر ئاشکرایان کردووە کە لە زیندانەکان ئەشکەنجە دراون، ئەو کارانەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی دروستکردووە و پێویستە ئەو رەوشە چارەسەر بکرێت.



