میکانیزمی ھەژمارکردنی باج بۆ گرێبەستەکانی نێوان لایەنی عێراقی و بیانی بڵاوکرایەوە
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند میکانیزمەکان تایبەتن بە ھەژمارکردنی باج بۆ گرێبەستەکانی دابینکردن کە لەنێوان لایەنی گرێبەستکاری عێراقی و بیانی ئەنجامدەدرێت، ھەروەھا گرێبەستەکانی دیکە کە لەنێوان کەسی نیشتەجێ لەگەڵ کەسی بیانی نانیشتەجێ ئەنجام دەدرێت.
لە نوسراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت بڕیارەکان بەشداریپێکردنی لقی کۆمپانیای بیانی لە خەرجییەکانی کۆمپانیای دایک دەگرێتەوە.



