ھەپەگە: لە روبەڕوبوونەوەیەکدا هەشت سەربازی تورکیا کوژران
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرەبەیانی ئەمڕۆ "خڵوسی ئاکار" وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی "کلیک-چنگ" لە ناوچەکانی "مەتینا و زاب و ئاڤەشین و باسیان" لە رێگەی ھێزی ئاسمانی و وشکانییەوە دەستپێکردووە و بە ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکھەڵگریش پشتیوانی دەکرێن و ئەو ئامانجانەشی لە قۆناغی یەکەمدا دیاریکرابوون بەدیھاتوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری خۆی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەڕاسیۆنەکە دەکات.