لە ناحیەی ڕزگاری ماتۆرسکیلێک لە منداڵێک دەدات و دەیکوژێت
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاتووچۆی گەرمیان دەڵێت بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە بڕیاردرا بەناردنیان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی ئانیا ئازادە و دانیشتووی ناحیەی رزگاری بووە، بەھۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەستداوە.