لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، ئەڤیندار عیزەت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند لیژنەیەک پێکدەھێنن و لێکۆڵینەوە لە بڕی زیانەکانی ئاگرەکە دەکەن.

ئەڤیندار عیزەت ڕایگەیاند "لە نزیکی سەعات ٨:١٥ پەیوەندیمان پێوەکرا لەبارەی ئەوەی ئاگر لە پێشانگەیەکی مۆبیلیات کەوتووەتەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکەو توانیان کۆنترۆڵی بکەن."

ئەڤیندار عیزەت وتیشی ھیچ کەسێک بەھۆی ئاگرەکەوە زیانی بەرنەکەوتووە و زیانەکان تەنیا ماددین.