ئاسایشی ڕۆژئاڤای کوردستان ڕەتیکردەوە دەستیانگرتبێت بەسەر فەرمانگەکانی قامیشلۆدا
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاماژە بەوەشکراوە، سەر لەبەری ئەو ھەواڵانە ڕەتدەکەنەوە و ھێزەکانیان پابەندن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توند لەو ناوچانەی کە ھێزەکانی ڕژێمی سوریای تێدایە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو گەمارۆ نامرۆڤانەیەی کە ھێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێم سەپاندوویانە بەسەر گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەب.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە، ھێزەکانیشیان لەو کاتەوە کە دروستبوون، کاریان پارێزگاریکردن بووە لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان و ڕێگریکردن لە تێکدان و زیان گەیاندن پێیان.