ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە ھاوکاری حکومەتی ئیتاڵیا پڕۆژەی باشتر بوونی دەستپێڕاگەیشتن و سەلامەتی پاراستن و خۆشبەختی ژنان و کچانی ڕزگار بووی توندوتیژی سێکسی و جێندەری لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

پڕۆژەکە تایبەت دەبێت بە کردنەوەی خولی ھۆشیاری و ڕاھێنانی کارمەندان و لایە پەیوەندارەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

حکومەتی ئیتاڵیاش بڕی یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ پڕۆژەکە کە لە ڕێگەی دامەزراوەی ئیتاڵی بۆ ھەماھەنگی و گەشەپێدانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی ١٨ مانگ ئەنجام دەدرێت.