ھێزە ئەمنییەکان دوو دەستگیکراوی بادینان ئازاد ناکەن
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوێنێ دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی دھۆک بڕیاری ئازادکردنی ھەر یەکە لە شێروان تەھا و مەسعود شەنگالی دەرکرد، بەڵام بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی زەلکا ھەر جارە و بەبیانویەک ئامادە نییە ئازادیان بکات.
وتیشی، بە پێێ یاسای سزادانی عێراقی ھەر کەسێک فەرمانبەری گشتی بێت و رێگری بکات لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا بە ئەنجامدانی تاوان ئەژمار دەکرێت، ئەگەر تا کۆتایی ئەمڕۆ ئەو دوو زیندانییە ئازاد نەکرێت ناچار دەبن رێکاری یاسای بگرنەبەر و سکاڵا لەسەر چاکسازی زەلکا تۆمار بکەن.
لەبارەی دۆسییەی بێریڤان ئەیوب ژنە چالاکوانێکی شاری دھۆکەوە ئاماژەی بەوەکرد، باری تەندروستی زۆر خراپبووە، بەھۆی ئەوەی ماوەی ساڵ و نیوێک لە زیندان رێگری لێکرا منداڵەکانی ببینێت، بەڵام لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئازاد دەکرێت و بە دیداری منداڵەکانی شاد دەبێتەوە.