پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیس نەھێشتنی تاوان، توانیان چوار کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرو تەقەکردن و ڕێگرییکردن لە ھاوڵاتیان دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ئ، ش، ع لەدایکبووی ٢٠٠٣ - م، س، م لەدایکبووی ٢٠٠١ - ب، ح، س لەدایکبووی ٢٠٠٣ - ش، ڕ، ش لەدایکبووی ١٩٩٩) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.