وادەی کارکردن بە گرێبەستی ئەلکترۆنی راگەیەندرا
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆن و لەڕۆژی یەکشە ممەوە، واتا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتی تەنھا کار بە گرێبەستی ئەلکترۆنی دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بەپێی ڕێنماییەک لە ساڵی ٢٠٢١ فەرمانی کردبوو بە پەیڕەوکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل، بەڵام بەھۆی ئەوەی ناڕەزایی لێکەوتەوە بۆ ماوەیەک کارکردن بە گرێبەستەکە راگیرا.
بەپێی گرێبەستی ئەلکترۆنی ماوەی مانگێک بۆ ئوتومبێلی بەکارھاتووی تۆمارکراو، ماوەی ٦٠ رۆژی بۆ ئوتومبێلی بەکارھاتوو یان بەکارنەھاتووی تۆمارنەکراو و دەبێت لەماوەی دیارکراو کارەکانی تۆمارکردن یان گۆڕینی خاوەندارێتی ئەنجام بدرێت.