پارتی ڕێگری لە بزوتنەوەی ئیسلامی دەکات لە شوێنی داستانی کۆڕێ لێدوان بدات
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی پارتی ڕێگرییان لە وتەبێژی ڕەسمی بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە لە شوێنی داستانی کۆڕێ لێدوان بدات و باس لە چۆنیەتی داستانەکە بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە بزووتنەوەی ئیسلامی لە ١١-٤-١٩٩١ بەشداری کارایی ھەبوو لە شەڕی کۆڕێ بەرامبەر ڕژێمی بەعس و دوو شەھیدیشی لەو داستانەدا ھەبوو بە ناوەکانی "مەلا عومەر مستەفا" فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەی ئیسلامی و "عوسمان خۆشناو" پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی.