سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی لە خانەقین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای دەستگیرکردنی، کوڕەزایەکی ئەو ژنە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو داپیرەی خۆی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی گومانیان وایە باری دەروونی تۆمەتبارەکە تەواو نیە و لە بارەی ناسنامەی ژنەکەش دەڵێت ژنەکە کوردە و ناوی "دایک حوسێنە."