دوای ساڵێک و ٦ مانگـ دوو چالاکوانی بادینان ئازاد کران
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڵام دوای ساڵێک و شەش مانگـ لە بەندکردنیان، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی تایبەتدا دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی دھۆک بڕیاریدا بە ئازادکردنی ھەردوو چالاکوانەکە.
پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بڕیاری ئازادکردنی ئەو دوو چالاکوانە دوای ئەوە دێت تۆڕی پارێزەران بڕیاری دادگایان بۆ کەمکردنەوەی سزای ئەو چالاکوانانە تەمیزکردەوە.
بەھۆی تەمیزکردنەوەی سزای چالاکوانەکان، ماوەی بەندکردنەکەیان بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە و ئەمڕۆ دوای ساڵێک و شەش مانگـ ھەردووکیان ئازاد کران.
ھێزە ئەمنییەکانی بادینان بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و ناڕەزایی ھاوڵاتیان سیاسەتی ترساندن و تۆقاندنیان گرتۆتەبەر و دەیان رۆژنامەنوس و مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی لە سنورەکە لەسەر ئازادی رادەربڕین و داواکردنی مافی ھاووڵاتیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکونان ھێزە ئەمنییەکانی بادینان تۆمەتبار دەکەن بە ھەڵبەستنی تۆمەت بۆ سزا دراوەکان و دەڵێن دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ ھێشتا زۆربەیان دادگایی نەکراون و دۆسییەکانیان یەکلانەکراوەتەوە.
