بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات ٩:١٥ خولەکی بەیانی ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دەستبەجێ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا لەئەنجامی تەقەکردنەکە دوو کەس بریندار بوونە بە ناوی رەشید زێڕۆ محەمەد تەمەن ١٩ ساڵ و فەردین محەمەد تەمەن ٢٥ ساڵ. 


راشیگەیاندووە، ھۆکاری شەڕە تەقەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە وە لەئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.