‏کاروان فەیسەڵ بەرێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەقینەوەی مینێک بە ھاوڵاتییەکدا. 

وتیشی، ئەم ھاوڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەھارییەکان سەردانی  دەڤەری برادۆستی کردووە و مینێکی پیادا تەقیوەتەوە قاچێکی لەدەستداوە . 

‏ئەو ھاوڵاتیە ناو سامی جەوەر  حمدامین دانیشتوویی گوندی دێلزیان سەر بە ناحیەی دیانا، ئەمە لەکاتێکدایە لەمانگی رابردوو ھاولاتییەکی تر بەھۆی مینەوە لە برادۆست قاچێکی لەدەستدا .

لە سنووری برادۆست  لەنێوان شەری ئێران عێراق چەندین کێڵگەی مین ڕێژ کراوە وتائێستاش  ٦٥ کێڵگەی من ڕێژکراو لەوسنوورە ماوە.