سەرۆکی پەرلەمان: سوورین لەسەر ئەوەی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر ھەڵبژاردن سازان بکرێت
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
لەبارەی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە ھەیە د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت ڕێککەوتن و سازان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بکرێت، ھەڵبژاردن بابەتێکی گرنگ و ھەستیارە، پەیوەندی بە نەخشەی سیاسی ئایندەی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، پرۆسەکە پێویستی بە دروستبوونی متمانەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان.
دەشڵێت،"لەم ڕووەوە ئەرکی ئێمەیە کە ھۆکاری لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان و پارێزگاری ئەم سەقامگیرییە بین کە لە کوردستاندا ھەیە".