وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی ھەندێک لە بەرھەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder  Surprise MAX  بە باج نەمبەری L٠٠٤L٠٣ وە L٠٠٥L٠٣-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرھەم ھێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، بریاریاندا لێکۆڵینەوبکەن لە سەرچاوەی ئەو بەرھەمە لە ھەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای ھاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی ھاوردە دەکرێت.


ئاماژەی بەشکردووە، بڕیاری کێشانەوەی ھەموو بەرھەمەکانی کیندەر و قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو ھەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.


وەزارەتی تەندروستی بریاری وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی ھەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی داوە و داواش دەکات کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانە.