هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیل لە سلێمانی دەستیپێكرد
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
موقەدەمی هاتووچۆ، شاپور تەیمور لێپرسراوی مەفرەزەكانی ناوشار لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان، لیژنەی ئەمنی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و بێ مۆڵەتی دەستپێكردووە، وتیشی، هەڵەمەتەكە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی دیاردەكە بنبڕدەكرێت یاخود كەمدەكرێتەوە.