ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردن لەناو حکومەتی ھەرێم، بە ئاراستەی برەودان بە لە ئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی و باشتر راییکردنی کارەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و ھەروەھا بڕگەیەکی تر تایبەت دەبێت، بە رەشنووسی (پەیڕەوی ناوخۆی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان – عێراق) و رەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو، بۆ دەنگدان لەسەریان.
فەرمانگەی میدیا و زانیای ئاشکراشیکردووە، بڕگەی کۆتاییش پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەبێت، تایبەت بە ھەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی ھاوردەکراو لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی ھەرێم دەخرێتەڕوو.