"د. رەعد رەفعە"مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ھەموو مەرجەکانی مامۆستای زانکۆی تێدایە و لە بوارەکەی خۆیدا پڕۆفیسۆرە، بەڵام ھەڵگری بڕوانامەی ماستەریان لە شوێنەکەی داناوە، وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢١ بە رەسمی سکاڵای تۆمارکردوە، دادگای کارگێڕی لە بەرژەوەندی ئەو، دۆسیەکەی یەکلاییکردووەتەوە، بەڵام دواتر ئەنجومەنی شورا بە زۆرینەی دەنگ ھەڵیوەشاندووەتەوە و کار بە بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی نەکراوە.