لە ھەولێر باوکێک تەقەی لە کوڕەکەی خۆی کرد و گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢
پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت کوژراوەکە بەناوی (ھەڵکەوت. ک. ب.) تەمەنی ٣١ ساڵە و ناوبراو لەلایەن باوکیەوە لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ھەولێردا ھاتووە " لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ھەڵکەوت. ک. ب.)، تەمەن (٣١) ساڵ، کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کەوا ناوبراو لەلایەن باوکیەوە بەناوی (ک. ب.)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە."