ئەو خانمە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەیەکی بەرز لە پەیمانگا، لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕوانامەکەی پێشکەشکرا.

ھەر ھەمان ڕۆژ، مەراسیمێک بۆ ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەو خانمە لە چاکسازییەکانی ژنان و منساڵانی ھەولێر ڕێکخرا.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند " ئەمە یەکەم جارە لە ھەموو عێراق سزادراوێک بەو ئاست و پلەیە بڕوانامە بەدەست بھێنێت."

ئەو خانمە سزادراوە ماوەی ٧ ساڵە لە زینداندایە و پاش خوێندنی قۆناغی ئامادەیی بە شێوەی خێرا، کۆتایی ئەمساڵی خوێندن بڕوانامەی دبلۆمی دوساڵەی تەکنیکی لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگەی تەکنیکی گەشە بەدەستدەھێنا.