لە ڕاپۆرتێکدا دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی  ھەرێمی کوردستان دەڵێت لە ماوەی نێوان مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٩ تاوەکو مانگی ٤ی ٢٠٢٢، بڕی (١١) ملیار و ١٣٧ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار و ٢٤ دۆلار بۆ پرۆژەکانی وەبەرھێنان خەرجکراوە.

ھەر بەپێی ڕاپۆرتی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان، لە پارێزگای ھەولێر زۆرترین پرۆژە جێبەجێکراون کە ژمارەیان ٨ ھەزار و ٧٦٧ پرۆژەیە و لە ھەڵەبجەش کەمترین پڕۆژە ئەنجامدراون کە ژمارەیان ٧ پرۆژەیە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ١ ھەزار و ٣٤٠ پڕۆژەی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە و ٥٦٩ پرۆژەی دیکەش لە دھۆک بوون، ھەروەھا لە گەرمیان ٣٣٢ پرۆژە و لە ڕاپەڕینیش ١٢٣ پڕۆژە جێبەجێکراون.

لەو پڕۆژانەی جێبەجێکراون ١٧٤یان لەلایەن کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی خۆماڵی بە بڕی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار جێبەجێکراون، کۆمپانیا بیانییەکانیش یەک پڕۆژەیەکیان بە بڕی نزیکەی ٥ ملیار دۆلار جێبەجێکردووە.