ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆڵبارین ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و "کاریگەریشییان زیاتر لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و کەلار و کفری دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری دووبارە بوونەوەی خۆڵبارین ھەیە و "پێدەچێت شەپۆلێکی بارانبارینیش ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە و ئەگەری تاوە باران و ھەورەبروسکەش دەبێت."

لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و بەوھۆیەوە تاوەکو ئێستا ٨٣ کەس لە کەرکووک و ژمارەیەک ھاوڵاتی دیکە لە ھەولێر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.