فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی:


گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت

بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، کە بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەیە کە بۆتە ھۆی داخستنی فرۆکەخانە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی